وەزیری بەرگری فڕەنسا سەردانی هەولێر دەکات
نووسینگەی وەزیری بەرگری فەرەنسا رایگەیاند، ئەمڕۆ فلۆرێنس بارلی گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی عیراق و هێزەکانی هاوپەیماناندا کۆببێتەوە و وابڕیارۆه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌ردانی هه‌ولێریش بكات.
فلۆرانس پارلی وەزیری بەرگریی فڕەنسا دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ئێواره گه‌یشته به‌غدا، ئه‌مڕۆ ده‌ست به كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌كات. زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن” فلۆرانس پارلی ئێوارەی ئەمڕۆ دەگاتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، پارلی له‌گه‌ڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و هەرێمی کوردستان، لەبارەی ئەو بابەتانە گفتوگۆ دەکات کە جان ئیڤ لودریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێشتر لە سەردانەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێی کردبوون.
ئەو پرسانەی وەزیری دەرەوەی فڕەنسا خستبوویە بەر باس شەڕی دژی داعش و بابەتی سەروەریی عێراق بوون، وه‌ك له‌زانیارییه‌كان هاتووه، پارلی لە گفتوگۆکانیدا “دەستوەردانەکانی تورکیا” لە خاکی عێراق تاوتوێ دەکات، بەتایبەتی هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا لە دژی پەکەکە لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان.
ئه‌و سه‌ردانه له كاتێكدایه بڕیاره له یه‌كی ئه‌یلوول ئیمانوێل ماكڕۆن سه‌رۆكی فه‌ڕنسا بۆ جاری دووه‌م سه‌ردانی لبنان بكاته‌وه، دواتر چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌ردانی عێراقیش بكات.
به‌پێی زانیارییه‌كان بڕیاره وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بگاته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
لەماوەی رابردووش‌دا، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی بەغدا و هەولێری کرد و لەگەڵ بەرپرسانی هەردوولادا لەبارەی چەند پرسێکەوە کۆبووەوە.