ترەمپ و ئەردۆغان گرژییەکانی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاستیان تاوتوێ کرد

کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، هەریەک لە سەرۆکانی ئەمەریکا و تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا گرژییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێکردووە، ترەمپ جارێکی دیکە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە یۆنان و تورکیا پابەندبن بە دیالۆگەوە کە تاکە رێگای چارەسەرەی جیاوازیەکانە.

لە راگەیەنراوێکی کۆشکی سپیدا هاتووە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە هەڵکشانی گرژیی نێوان تورکیا و یۆنان لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست مایەی نیگەرانییە و داوای لە لایەنەکانیش کرد پەنا ببنە بەر دیالۆگ.

باس لەوەشکراوە،لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، ترەمپ و ئەردۆغان بابەتە گرنگ و دووقۆڵیی و هەرێمییەکانیان تاوتوێ کردووە.

Back to top button