پارتی لەبارەی گۆڕینی بەرپرسی لقی دوو روونکردنەوە دەدات

لەبارەی گۆڕانكاری لە لقی دوو ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە هەولێر ڕای دەگەیەنێت، لە ئێستەدا گۆڕانكاری لە ئارادا نییە و كەی گۆڕانكاری بكەین ئەوكات بە فەرمی ڕایدەگەیەنین.

دەقی ڕوونکردنەوەیەکه‌:

ڕوونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای هەولێر

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەنگۆیەک لە بارەی گۆڕانکاری حزبی لە لقی دووی پارتیمان بڵاو کراوەتەوە .
گوایە لەم چەند ڕۆژە گۆڕانکاری حزبی دەکرێت . لێرەوە بۆ هەموو لایەک بە تایبەت کادیرانی خۆمان ڕایدەگەیەنین کە پارتیمان لە کوێ و لە چ کات پێویست بێت لەوێ گۆڕانکاری دەکات و بە ڕاسپاردە و ڕێنمایی حزبی دێتە خوارەوە و جێبەجێ دەکرێت . نەوەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان . بۆیە گرنگە کادیرانی ئێمە هۆشیارتر بن و نەکەونە ژێر کاریگەری پۆستەکانی فەیسبووک و تۆڕەکانی تر . لە ئێستادا گۆڕانکاری لە ئارادا نییە و کەی گۆڕانکاری بکەین ئەوکات بە فەرمی ڕایدەگەیەنین ..

پارتی دیموکراتی کوردستان
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای هەولێر
27ی 8ی 2020

Back to top button