دوو برای كورد بە هانای دوو شۆفێری عەرەبەوە دەچن و لەلایەن داعشەوە دەكوژرێن
بەگوێرەی زانیارییەكانی دهزگایی میدیایی (خواكوڕك)، شەوی ڕابردوو لە نزیك ناحیەی كۆكز داعش دوو شۆفێری عەرەب و دوو هاوڵاتی كوردی كوشتووە، دوو هاوڵاتییە كوردەكە بران و بەهانای شۆفێرەكانەوە چوون.
سەبارەت بە وردەكاری ڕوداوەكە، عەمید دلێر شكور، فەرماندەی لیوای سێی پێشمەرگە لە سنوری گەرمەسێر تایبەت به دهزگا میدیایییهكانی راگهیاندووه، نزیك كاتژمێر 10ی شەوی ڕابردوو 26ی ئاب، داعش ڕێگری لە شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلانە كردووە، پاش ئەوە ئاگریان لە ئۆتۆمبێلەكان بەرداوە، دوو كورد بە هانایانەوە چوون ئەوانیشیان شەهید كردووە.
ڕوداوەكە لە گوندی دەكەی میكایل لەنزیك ناحیەی كۆكز ڕویداوە، بەگوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، تەرمی دوو شۆفێری عەرەب و دوو گەنجە كوردەكە كە برای یەكن و ناویان (سامان) و (لوقمان)ە ئێستا لە پزیشكی دادی خانەقینن.