هەواڵگری عێراق دەستگیركردنی سیخوڕێك نهێنی داعشی راگەیاند كە زانیاری لەسەر هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگە كۆدەكردەوە
ئەمڕۆ لە ناحیەی ریازی سەر بە پارێزگای كەركوك، سیخوڕێكی داعش دەسگیركرا كە زانیاری لەسەر جموجۆڵەكانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی دیكەی عێراق داوەتە چەكدارانی داعش.
ئەمڕۆ پێنج شەممە دەزگای هەواڵگری عێراق لەراگەیەنراوێكیدا رایگەیاند كە هەواڵدەرێكی نهێنی داعش- یان لە شارۆچكەی ریاز لەپارێزگای كەركوك بەپێ ماددەی 4ی تیرۆر دەستگیر كردووە كە لەبەرامبەر بڕێك پارەدا زانیاری لەسەر هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگە كۆدەكردەوە .
ئەوەش ئاشكرا كراوە، لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا ئەو داواكراوە دانیناوە بەوەی بەپێدانی زانیاری لەسەر جموجۆڵەكانی هێزە ئەمنییەكانی عێراق و هێزەكانی پێشمەرگە، هاوكاری چەكدارانی داعشی كردوە.