بە پێی بڕیاری پێشوو وەزیری بەرگری فەڕەنسا گەیشتە هەولێر
فلۆرانس پارلی، وەزیری بەرگریی فەرەنسا دوێنێ ئیوارە سەردانی بەغدای پایتەختی عێراقی کردو ، ئەمڕۆش گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان .
وابڕیارە ئەمڕۆ لە گەڵ چەندین بەرپرسی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند دیدارێک ئەنجام بدات .
بە پێی زانیارییەکان فلۆرانس پارلی لەم سەردانەیدا بابەتی دەستێوەردانەکانی تورکیا و هێرشەکانی بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان دەخاتە بەر باس .