سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خدرخۆشناو دەکات

 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا پرسەو هاوخەمی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردو ، خدرخۆشناو ، هونەرمەندی میللی کوردستان و شاری هەولێر دەکات .

سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆی بۆ دەست دانی خدر خۆشناو ، لە خوای مەزن داواکارە ، رۆحی ئازیزی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و خودا سەبوری دڵی کەسو کار و بنەماڵەکەی بدات .

Back to top button