عێراق: لە 24کاتژمێردا  72  کەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە 

 

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماری بیست و چوار کاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە کۆرۆنا  ئاشكرای دەكات.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە  3621 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 3794 كەسیش چاكبوونەتەوە و 72 حاڵەتی مردنیش تۆمار کراوە .

هاوکات وەزارەتی تەندروستی عیراق لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە دەکات ،  لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 22 هەزار و 318 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 3621 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 111 و هەولێر 220 و كەركوك 151 و دهۆك 78 حاڵەت تۆماركراوە.

Back to top button