لە دهۆک کوردانی ئێزدی پۆستی حکومی وەردەگرن
بێریڤان سەلیم جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات کوردانی ئێزدی لە پۆستەکانی پارێزگاری دهۆک پشکیان بەردەکەوێت .
بێریڤان سەلیم گوتی : لەو شەش بەڕێوەبەرە گشتییەی ماون ئێزدیان پشکیان دەبێت و بڕیارە لەسەر ئاستی قایمقامەکانیش پۆستێکیان پێ بدرێت
هەر لە چوارچێوەی ئەم بڕیارەدا دوێنێ “کەریم سلێمان”، کوردی ئێزدی، لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پۆستی بریکاری وەزیری وەرگرت.
سەلیم لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە دەکات : بڕیاری وەرگرتنی پۆست لە پاریزگای دهۆک جیا لە ئێزدییەکان پێکهاتەکانی تریش وەک مەسیحیەکان پۆستیان پێدەدرێت و هێج جیاوازییەک لە نێوان هاووڵاتیانی کوردستان ناکرێت