مه‌سرور بارزانی و وه‌زیری به‌رگری فره‌نسا كۆ ده‌بنه‌وه
بڕیاره پاش كه‌مێكی تر مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و وه‌زیری به‌رگری فڕه‌نسا كۆ ببنه‌وه.
ئه‌مڕۆ دوای نیوه‌ڕۆی فلۆرانس پارلی وه‌زیری به‌رگریی فه‌ره‌نسا گه‌یشته هه‌ولێر و بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆ ببێته‌وه.
پارلی چه‌ند جارێكی تر سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان و عێراق تاوتوێی ره‌وشی ته‌ناهیی و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعشی كردووه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م ئێواره‌یه پێشوازی له فلۆره‌نس پارلی وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا ده‌كات