سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگریی فەڕەنسا کۆبوونەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە فلۆرانس پارلی وەزیری بەرگریی فەڕەنسا گەیشتە هەولێر-ی پایتەختی هەرێمی کوردستان و پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کەمێک پێش ئێستا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە
وەزیری بەرگریی فەڕەنسا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ کرا.
نووسینگەی راگەیاندنی فلۆرانس پارلی ئاشکرای کردبوو لە کۆبوونەوەکانیدا پارلی، بابەتی “دەستوەردانەکانی تورکیا” لە خاکی عێراق تاوتوێدەکات، بەتایبەتی هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا لەدژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان.
بەم سەردانەی، پارلی دەبێتە دووەم وەزیری فەرەنسی، لەدوای ژان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کە لە ماوەی شەش هەفتەی رابردوودا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکهن.