مەلا بەختیار : بارزانی دوو رێگای خستە بەردەم عێراقیەكان

خواكوڕك
لە لێدوانێكی دا مەلا بەختیار كارێگری مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەمەر پرسی كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی رایگەیاند كە پارتی دیموكراتی كوردستان، تەواو ئامادەی هەیە بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانی هەرێمی كوردسان و دەلێت،ههفتهی داهاتوو لهگهڵ پارتی كۆدهبنهوه و رهتیشیكردهوه تا ئێستا هیچ رێككهوتنێكیان كردبێت و گوتی: “تهنها تایتڵمان به برادهرانی پارتی داوه.
مەلا بەختیار هەروەها راشی گەیاندووە، بارزانی له ههموو كۆبوونهوهكاندا گوتی: “یان بهیهكهوه به ژین به ئاشتییانه جیابینهوه” و باسی ریفراندۆمیشی كردووه هەروەها مەلا بەختیار گوتیشی پێش مووسڵ و دوای مووسڵیش، سهربهخۆیی مافی رههای كورده و گوتی: “ئێمه جیانابینهوه، چونكه خاكمان داگیركراوه و بهبێ رهزامهندی ئێمه به وڵاتێكی وهك عێراقهوه لكێندراوین”.
ئەمرۆ سێ شەممە 24ی 1ی 2017، لە شاری سلێمانی مەلا بەختیار ئەوەشی گوت ئێمە هیچ ڕێککەوتنێکمان نەکردووە، بەڵکو تەنیا تایتڵەکانمان بە پارتی داوە و پارتی هەقی خۆیەتی کە بزانێت نەخشە ڕێگەی داهاتووی یەکێتی چییە؟”. دووپاتیشی کردەوە: ”پارتی ئامادەیی تەواوی هەیە تا لەگەڵ یەکێتی و لایەنەکانی دیکە کێشەکان چارەسەر بکرێت.
مەلا بەختیار لەبارەی دانووستاندنەكەی یەكێتی و پارتی و نیگەرانیەكانی ناوەخۆی حزبەكەی و هەندێك لایانی تر كە پرسیاری رۆژنامەنووسان بوو گوتی دانوستان سەرکردەی کارامە و بە ئەزموونی دەوێت.