ئاڵا تاڵه‌بانی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی پەرلەمانی عێراق و یەکێک لە سەرکردەکانی ئەو حیزبە رایگەیاند، ماوەی چەند رۆژێکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە هەواڵیان پرسیوە، داواش دەکات هەموان پابەندی رێنماییەکان بن.

ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق و ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە پەڕەی فەرمی خۆی باسی لەوەکردوە، دەمەوێ پێتانی رابگەیەنم کە ماوەی چەند رۆژێکە توشی پەتای نەگریسی کۆرۆنا بووم و سوپاس بۆ خوا لەئێستادا دۆخی تەندروستیم جێگیرە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، “دەمەوێ لێرەوە سوپاس خەمخۆری و دڵسۆزیتان بکەم کەچی لە رێگەی تەلەفۆنەوە بێت یاخود نامە لە ھەواڵی تەندروستی منتان پرسیەوە، پشت بە خوای گەورە ورە بەرز بە پاڵپشتی ئێوە ئەم پەتایەش تێ دەپەڕێنین و جارێکی دیکە بە یەکتر شاد دەبینەوە، ھیوادارم ھەمووتان دوربن لە ھەموو نەخۆشی و ناخۆشیەک و خوا شیفای ھەموو نەخۆشەکان بدات”.

ئاڵا تاڵەبانی، ماوەیەکی زۆر هاوشێوەی عەرەبە شۆڤێنییەکان، دژایەتیی هەرێمی کوردستانی کرد و سەربەخۆیی کوردستانی بە پیلانگێڕی دژی یەکپارچەیی عێراق لە قەڵەم دا و لە کاتی هێرشی میلیشیاکان دژی پێشمەرگە، مۆڵگەکانی حەشدی شەعبی بەرامبەر بە سەنگەرەکانی پێشمەرگە بەسەر کردەوە، کەچی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هیچ هەڵوێستێکی بەرامبەری نەبوو. بەڵام کاتێک ئاڵا تاڵەبانی لەسەر لیستی (هاوپەیمانیی بەغدا) لە دەرەوەی یەکێتی خۆی کاندید کرد، حزبەکەی بڕیاری سڕکردنی دەرکرد.

Back to top button