بافل تاڵەبانی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/08/3245234265.jpg)
لەنووسینێكی دا هاوسەرۆكی یەكێتی و كورە گەورەی تاڵەبانی تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند”.
وەك لە نووسینەكەی دا هاتووە بافل تاڵەبانی باس لەوە دەكات كە دۆخی تەندروستی جێگیرە و ئێستا خۆی كەرەنتینەكردوە و پابەندی رێنمایەكانی تەندروستیە”.
دەقی نووسینەکەی بافڵ تاڵەبانی
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
سەرەتا ھیوای سەلامەتی و تەندروستییەکی باش بۆ ھەموولایەکتان دەخوازم.
دەمەوێت پێتان رابگەیەنم، کە بەندەش توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووم و لە ئێستادا باری تەندروستیم جێگیرە.
وەک ھەر کەسێکی تر، خۆم کەرەنتینەکردووە و رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێدەکەم.
داواکارم لەھەمووانیش پابەندی رێنماییەکان بن و پێکەوە رێگربین لەبڵاوبوونەوەی ئەم پەتا جیھانییە و بەسەر ئەم دۆخەدا زاڵبین و دەست لەناودەستبین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئاوەدانکردنەوەی زیاتری ھەرێمەکەمان و خزمەتکردنی زیاتری کوردستانیان.
دووبارە سەلامەتی و تەندروستی باش بۆ ھەموولایەک دەخوازم و ھیوادارم پارێزراوبن و دووربن لەھەموو نەخۆشی و پەتایەک.
بافڵ تاڵەبانی
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان