ئەگەر ئێوە سنوورەکانمان پێشێل بکەن ئێمە ناسراوین
![ئەردۆگان و وەزیری بەرگری توركیا](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/08/34546356.jpg)
وەزیری بەرگری تورکیا خاڵوسی ئاکار، ڕۆژی پێنجشەممە بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی فەرمی ئەنادۆڵ، ڕووی لە یۆنان کردووە و باسی ئەوەی کردووە کە وڵاتەکەی هەمیشە پشتگیری دیالۆگ دەکات و “ناخوازێ كێشە روو بدات”
وەزیری بەرگری تورکیا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ” دەرگای تورکیا کراوەیە بۆ دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەژمووندارەکانی دەریای ئیجە و ئاشتی و خۆشگوزەرانی ی ئەوێت ، بەڵام لە هەمان کاتدا مافەکانی خۆی پێشێل ناکات “.
وەزیری بەرگری تورکیا لە وتەکانیدا کە لە زاری ئەنادۆڵ گواستویەتیەوە دەڵێت ” چارەسەری کێشە هەژمووندارەکانی نێوان تورکیا و یۆنان لە ڕێگەی دیدار و دیالۆگە نەک پەنا بردن بۆ فەرەنسا و یەکێتی ئەوروپا ” .