گروپە چەكدارەكانی پەكەكە هەرەشەی كوشتن لە ئیزیدیەكان دەكات

دوای خۆپێشاندانەكانی ئیزیدی لە شنگال دژی پارتی كرێكارانی كوردستان ( پەكەكە) ئەندامێكی ئەنجوومەنی نارەزایەتی لە پەكەكە رایدەگەێنێت، دوای خۆپێشاندانەكە لەدژی پەكەكە گروپێكی چەكداری پەكەكە هەرەشەی كوشتن لەو كەسانە دەكەن كە دژی پەكەكە خۆپێشاندانیان كردووە”.

ئۆران سلێمان ئەندامی ئەنجوومەنی ناڕازییەكانی ئێزدی لە لێدوانێكی دا بۆ میدیاكان رایگەیاندووە” ماوەی چەند رۆژێكە گروپێكی چەكداری پەكەكە هەرەشەی كوشتن لەو كەسانە دەكات كە بەشداری خۆپێشاندانەكە بوونە دژی پەكەكە”.

لە هەفتەی رابردوو خۆپێشاندانێك لە شنگال لەدژی پەكەكە بەرێوەچوو كە تێیدا داوایان دەكرد پەكەكە سنورەكانیان چۆڵ بكات و بۆ ئەوەی شنگال نەبێتە ناوەندی شەری نێوان ( توركیا و پەكەكە)

هەروەها ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نارەزایەتی دژی پەكەكە لە شنگال باس لەوە دەكات كە 12 منداڵ لەلایان پەكەكەوە رفێنراوە، چواركەس بەنوێنەرایەتی خۆپێشاندانەكە چوونەتە لایی پەكەكە داوایی گەرانەوەی ئەو 12 منداڵەیان كردووە بۆ نێو خێزان و خانەوادەكەی بەڵام چەكدارەكانی پەكەكە هەرەشەی كوشتنیان لێكردوون”.

Back to top button