كۆبوونه‌وه‌ی ئاستانه كۆتایی هات و چه‌ند بڕیارێك راگه‌یایه‌نرا
خواكوڕك
ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه 24/1/2017 كۆبوونه‌وه‌ی ئاستانه كۆتایی هات و راگه‌یانراوێكی تایبه‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی جنێف و ئاگربه‌ستی نێوان روسیا و توركیا و ئێران بڵاوكرده‌وه و بڕیاریش له‌باره‌ی به‌رده‌وامی گفتوگۆكان درا.
به‌پێی ئه‌نجامی كۆتایی دانوستانه‌كان، ڕوسیا و تورکیا و ئێران ڕێککەوتن لەسەر میکانیزمێکى سێ لایەنە بۆ بەردەوامى ئاگربەست لە سوریا، دواتر ڕێککەتن لەسەر ئەوەی کە دەبێت ئۆپۆزسیۆنى چەکدارى جیابکرێتەوە لە داعش و بەرەى نوسرە.
لی به‌شێكی دیكه‌ی دانوستانه‌كه هاتووه، دەستپێکردنەوەى دانوستانەکان لەسەر بنەماى ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان دەبێت، و هه‌وه‌رها ئۆپۆزسیۆنی سووری كه‌جیا كراوه‌ته‌وه له گرووپه چه‌كداره‌كان، بۆ دانوستانەکانى جنێف بانگهێشتدەکرێن.
كۆبوونه‌وه‌ی ئاستانه‌ی پایته‌ختی كازاخستان له ماوه‌ی رۆژانی 23-24 ـی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام بوو، نوێنه‌ری هه‌ریه‌كه‌له له روسیا و توركیا و ئێران و سوریا و ئۆپۆزسیۆنی سوری، و له‌نێو هێزه كوردیه‌كانیش (ئه‌نه‌كه‌سه) به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كه‌ن.