پێنج سوودی تەندروستی بامێ واتلێدەكات زیاتر بیخۆیت
زۆرن ئەوانەی ئارەزووی خواردنی بامێ دەكەن بەڵام ڕەنگە هەمویان سوودە تەندروستیەكانی ئەم خۆراكە وەرزیە نەزانن كە لە وەرزی هاویندا هەیە .
لەناو بامێدا چەندین پێكهاتەی خۆراكی بەسوود و ڤیتامین هەیە بۆ جەستە پێویستن و ئەمانەش 10 سوودی تەندروستی ئەم خۆراكەن .
1- ئاستی كۆلیسترۆڵی زیان بەخشی ناو خوێن دادەبەزێنێت : بونی دژە ئوكسێنەر و ڕیشاڵەكان وایكردوە بامێ باشترین خۆراك بێت بۆ دابەزاندنی ئاستی كۆلیسترٍۆڵی ناو خوێن .
2- هەست بە تێربونت زوو پێدەبەخشێت : ئەگەر دەتەوێت كێشت داببەزێت یان زوو تێر خواردن ببیت ئەوە شلەی بامێ بخۆ، ریشاڵەكانی ناو بامێ ئارەزووی خۆراك كەمدەكەنەوە و هەستكردن بەتێربونت زوو پێدەبەخشن .
3- توانای بینین باش دەكات : لەناو بامێ بێتا كارۆتین و ڤیتامین A هەیە و ئەم دوو پێكهاتەیەش بۆ چاوەكان زۆر پێویستە .
4- دڵەڕاوكێ كەمدەكاتەوە : لەناو دەنكەكانی تۆوی بامێدا پێكهاتەی تایبەت هەیە كە دژە خەمۆكییە و چارەسەرە بۆ دڵەڕاوكێ و ئەگەری قەڵەوی و نەخۆشی شەكرە كەمدەكاتەوە .
5- بەرگری جەستە بەهێز دەكات : لەناو بامێدا ڤیتامین A, C و پێكهاتەی دژە ئۆكسێنەر هەیە بۆ بەهێزبوونی بەرگری جەستە یەسوودە.