ئەم كەسانە پیاز زۆر بخۆن

پزیشكەكان رایانگەیاندووە، پیاز هەرچەندە هەندێ كەس بەهۆی تیژی یان بۆنەكەی ناتوانن بیخۆن، كەچی باشترین سوودی تەندروستی بۆ مرۆڤ هەیە.

پیاز دەوڵەمەندە بە گۆگرد كە دەبێتە هۆی بۆنێكی توندو بۆ تەندروستی لەش بەسودە.

1. سودەكانی پیاز بۆ دڵ و دەمارەكان:
گۆگردی ناو پیاز رێگە لە مەیینی خوێن دەگرێت و ئاستی كۆلیسترۆلی خوێن دادەبەزێنێت و خرۆكە سوورەكانی خوێن زیاد دەكات و بە گشتی رێگە لە نەخۆشی دڵ دەگرێت.

2. پیاز بۆ بەهێز بوونی ئێسك بەسودە:
پیاز یارمەتی پتەو بوونی ئێسك دەدات، بەتایبەتی لەو ژنانەی كە بە تەمەنی بێ هیوایی گەیشتوون و لەم تەمەنەدا ئێسك لاوازتر دەبێت.

3. تەڕە پیازێش هەمان سودەكانی پیازی هەیە كە بریتین لە:
ـ دابەزاندنی شەكری خوێن.
ـ دابەزاندنی كۆلیسترۆلی خوێن.
ـ دابەزاندنی پەستانی خوێن.
ـ رێگە گرتن لە گەشە كردنی شێرپەنجەی قۆڵۆن و شێرپەنجەكانی تر.

Back to top button