بارسێلۆنا بۆ مانچێستەر سیتی لەبەرامبەر ڕۆیشتنی مێسی تەنها پارەمان دەوێت

ڕۆژنامەیەكی كەتەلۆنی جارێكی دیكە هەڵوێستی توندی یانەی بارسێلۆنا بەرامبەر بە رۆیشتنی ئەفسانەكەی بۆ مانچێستەر سیتی یان هەر یانەیەكی دیكە خستە ڕوو و ڕایگەیاند كە لەگەڵ فرۆشتن مێسی نین و گەر ئەوە ڕووبدات دەبێت تەنها بەرامبەر پارەیەكی زۆر بێت.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی ئاماژەی كردوە كە یانەی مانچێستەر سیتی هەر یەكە لە ڕیاز محرز و جابریل خیسۆس و گارسیا و ئانجلینۆ و بیرناردۆ سیلفای خستوەتە نێو مامەڵەی فرۆشتنی مێسی بەڵام كارگێڕی یانەی بارسێلۆنا بە یانە ئینگلیزییەكەی ڕاگەیاندوە كە ئەوان مێسی نافرۆشن بەڵام گەر ئەو هەر سوور بێت لەسەر ڕۆیشتن ئەوا ئەو كارە بەرامبەر بڕێكی زۆر پارە دەكرێت نەك وەرگرتنی یاریزان لە مان سیتی، لەبەر ئەوەی كومانی ڕاهێنەری تازەی بارسێلۆنا پلان و پڕۆژەی خۆی هەیە و ئەویش دەیەوێت بەو پارەیە چەند گرێبەستێك بكات و یانەكەی پێ بەهێز بكاتەوە.

جێی ئاماژەیە، كێشەی مێسی تا ئەو ساتەش بەردەوامە و یاریزانەكە سوورە لەسەر ڕۆیشتن و یانەكەش ئامادە نییە دەستبەرداری ئەستێرەی یەكەمی تپەكەی ببێت و لە ژێر فشارێكی زۆردایە و هەوڵی خۆی دەدات چارەسەرێكی گونجاو بۆ ئەو كێشە گەورەیەی بدۆزێتەوە

سه‌رچاوه‌ : یاریگا سپۆرت + كوردستان 24

Back to top button