نەجمەدین كەریم: نەوتی كەركووك لە رێگای هەرێمی كوردستان بفرۆشێت قازانجی بۆ كەركووكیەكان باشترە

خواكوڕك

لەدیمانەیەكی لەگەڵ كەناڵێكی نزیك لە گۆڕان، نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركووك رایگەیاند، كە فرۆشتنی نەوتی كەركووك لەرێگای هەرێمی كوردستان لەقازانجی كەركووكیەكاندایە، دەلێت  لەگەڵ هەرێمدا ڕێكکەوتوون، مانگانە هەرێم بڕی ١٠ ملیۆن دۆلار بدات بە کەرکوک، وتیشی ماوەی سێ ساڵە بەغدا پارەی پترۆ دۆلاری پێ نەداون.

نەجمەدین كەریم گوتیشی حكومەتی عێراق نەوتی كەركووك دەبات تەنها دیناریكیش رادەستی شارەكە ناكات، بەبەراورد بە هەرێمی كوردستان زۆر جیاوازە، هەرێمی كوردستان مانگانە، بڕی 10 ملیۆن دۆلاریان دەداتە هەرێمی كوردستان.

هەروەها پارێزگاری كەركووك دەلێت ئێوە بێنە بەرچاوی خۆتان حكومەتە یەك لەدوا یەكەكانی عێراق لە ساڵی 1927 تەوە نەوتی كەركووك دەفرۆشێت و كەسی باسی داهاتی نەكرد، بەڵام لەو كاتەوە كە نەوتی شارەكە لەرێگای هەرێمی كوردستانەوە دەفرۆشرێت، بەهۆی ملمڵانێ سیاسیەكان و قەیرانی دارای هەمووان باسی داهاتی دەكەن، ئەمە جگە لە ملمڵانێ سیاسی هیچی تر نیە، واقیع ئەوەیە كە هەرێم لەگەڵ پارێزگای كەركووك دەكات.

هەر لەبارەی رێكەوتن و پەیوەندیەكانی نەجمەدین كەریم دەلێت رێكەوتنی ئێمە لەگەڵ هەرێم لەگەڵ حكومەتی هەرێمە نەك پارتێكی سیاسی ئەو  لەگەڵ سەرۆكی حكومەت رێكەوتووە، وەزیری سامانە سرووشتیەكانیش لەرێكەوتنەكە دا بووە.

 

Back to top button