یەکەم گەشتی ئاسمانی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات دەستپێدەکات

یەکەم گەشتی ئاسمانی ڕاستەوخۆی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات بڕیارە لە 31 ی ئەم مانگەوە دەستپێبکات و ڕۆژی دواتر دەگەڕێتەوە، ئەمەش یەکەم هەنگاوە بۆ ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات کە لەسەرەتای ئەم مانگەدا مۆر کرا.

گەشتەکە لەلایەن هێڵی ئاسمانی ئیسرائیلی ئیل ئال بەڕێوە دەچێت، کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گەشتەکانی ڕاگرتبوو، ژمارەی گەشتەکە 971 کە کۆدی ئیماراتە و شاندێکی ئیسرائیلی بە سەرۆکایەتی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی مێر بێن شابات و شاندێکی ئەمەریکایی بە سەرۆکایەتی ڕاوێژکار و زاوای سەرۆک دانۆڵد ترامپ جێرد کۆشنەری لەو گەشتەدا دەبن.

ڕۆژێك پاش ئەوە گەشتێکی ڕاستەوخۆ لە ئەبو زەبییەوە بۆ تەل ئەبیب دەڕوات ژمارەی گەشتەکە 972 دەبێت کە کۆدی ئیسرائیلە.

گەشتی ئاسمانی ڕاستەوخۆ یەکێك بوو لە یەکەم ڕێوشوێنەکانی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل باسی کرد، دوای ئیمزاکردنی سێهەمین پەیمانی ئاشتی ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتێکی عەرەبی لە سەرەتای ئەم مانگەدا، ئەمەش دوای میسر و ئوردن.

سه‌رچاوه‌ / دەنگی ئەمریكا

Back to top button