گیانلەدەستدانی گەنجێكی کەرکووك گرژی لەنێوان یەكێتی و بەرەی توركمانی دروست دەكات
گیانلەدەستدانی گەنجێكی كەركووكی، دەبێتەهۆی دروستبوونی گرژی لەنێوان یەكێتی و بەرەی توركمانی، ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی بەرەی توركمانی رایگەیاندوە،ئەو گەنجە بەهۆی ئەشكەنجەدانی لەلایەن دژەتیرۆری سلێمانییەوە گیانی لەدەستداوە و پەرلەمانتارێكی عێراقی یەكێتیش دەڵێت “گەنجەكە بە كۆرۆنا كۆچی دوایی كردووە.
دیلان غەفوور، پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دوای بەدواداچوونیان بۆیان دەركەوتووە ئوسامە حەسەن محەممەد كە گەنجێكی كەركووكییە و دایكی كورد و باوكی توركمانە بە كۆرۆنا كۆچی دوایی كردووە نەك ئەشكەنجەدان. “هەموو بەڵگەکانی نەخۆشخانەش ئەوە دەسەلمێنن.
پێشتر ئەرشەد ساڵحی، سەرۆكی بەرەی توركمانی راگەیاندبوو، گەنجێكی 35 ساڵ بەهۆی ئازار و ئەشكەنجەدانی هێزەكانی دژەتیرۆری سلێمانییەوە گیانی لەدەستداوە.