یەكێتی ئەوروپا ھەرەشە لە توركیا دەكات
جۆزپ بۆرێل سەرۆکی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی هەینی هۆشداری دایە تورکیا کە دەکرێت سزا نوێکان بسەپێنن، لەوانە رێوشوێنی گەورەی ئابوری، ئەگەر توركیا ئاڕاستەی ئاڵۆزییەکان لەگەڵ یۆنان و قوبرس لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كەمنەكاتەوە
بورێل گوتی کوتلەکە دەیهەوێت ” دیالۆگ هەلێکی جدی ” بدات بەڵام لە پشتیوانیەکانی بۆ دوو وڵاتی ئەندام – یۆنان و قوبرس – لە كاتی قەیران بەردەوام دەبێت دژی توركیا
ناکۆکی لەسەر سنورەکانی دەریایی و مافی گەڕان بەدوای غازدا، ئەو بەربەرەکانێیە مێژووییەی نێوان ئەسینا و ئەنقەرەی دووبارە کردەوەو ئێستا هەردوو وڵات ڕاهێنانی سەربازی دەریایی جیا ئەنجام دەدەن