گۆڕان ناوه‌ندى بڕیار به هۆكارى شكستپێهینانى ڕێكه‌وتنامه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ده‌زانێ
خواكوڕك
ڕِێكه‌وتى 17ى 5ى 2016 ڕێكه‌وتنی سیاسى له نێوان یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان واژۆ كرا ، ئێستا هه‌شت مانگ و هه‌شت ڕۆژ تێپه‌ڕیووه ، به‌ڵام بچوكترین هه‌نگاو بۆ جێبه‌جئ كردنى ڕێكه‌وتنامه‌ى هاوبه‌شى نێوان یه‌كێتى و گۆڕان نه‌نراوه و یه‌ك خاڵیش له‌و ڕێكه‌وتنامه‌یه نه‌خراوه‌ته بوارى پراكتیكه‌وه .
سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له جڤاتى نیشتیمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ ( خواكوڕك ) ئاشكراى كرد ، سه‌ركرده‌و هه‌ڵسوڕاوانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ باڵى ناوه‌ندى بڕیارى یه‌كێتى و به‌تایبه‌ت (كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ) درێژده‌كه‌ن و ئیتهامى ده‌كه‌ن كه ئه‌وان هۆكارى شكست و ئیفلیج كردنى ڕێكه‌وتنامه‌كه‌یانن له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ، هه‌رچه‌نده بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌ردوو باڵه‌كه‌ى نێو یه‌كیتى باڵى ( زۆرینه و ناوه‌ندى بریار) به‌یه‌ك چاو ده‌بینن و ڕێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو باڵه‌كه‌دا كردووه .
به‌ڵام شاڵاو على عه‌سكه‌رى وته‌بێژى فه‌رمى ناوه‌ندى بڕیارى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ڕایگه‌یاند :‘‘ ده‌بێ گۆڕان له‌م تۆمه‌ته‌یاندا به‌ڵگه‌یان هه‌بێـت ، هه‌ڵوێستى ناوه‌ندى بڕیار ڕوونه و له‌یه‌كه‌م به‌یانیدا پابه‌ندى خۆى به‌و ڕێكه‌وتنامه‌یه له‌گه‌ڵ گۆڕان ده‌ربڕیوه ، به‌ڵام گۆڕان نه‌یوێراوه به ئاشكرا له‌گه‌ڵ ناوه‌ندى بڕیار له مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى كۆببێته‌وه .