وەزارەتی پەروەردە ، رۆژی دەستبەکاربوونی مامۆستایانی ڕاگەیاند
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/09/WEZARETI-PERWERDE.jpg)
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمانێکی وەزاری ڕایدەگەیەنێت ، ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٠/٩/١) ڕۆژی دەست بەکاربوونی مامۆستایانە لە گشت ناوەندەکانی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١).
هەرلە نووسراوەکەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە ، ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٠/٩/١) ڕۆژی دەست بەکاربوونی مامۆستایانە لە گشت ناوەندەکانی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١)، بەڵام ئەو مامۆستایانەی بەشدارن لەتاقیکردنەوەکانی خولی دووەم ئەوا یەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوەیان بە ڕۆژی دەستبەکاربوون بۆ هەژماردەکرێت.