لاهور جەنگی دەبێت لەهەولێر تێبگەیت
راپۆرتی شیكاری دەزگای میدیایی خواكوڕك
لاهور جەنگی ئەو كەسەی سیاسەت بە قیرە قیر تێگەیشتووە، هەر كە قیراندی شەپۆلێك لە پەیچ و ماڵپەر و بەناو نووسەریش بێ ئەوەی بزانن چ باسە (قیر قیرەكە زیاتر دەكەن)
هەروەك چۆن رێواس فایق لەوە تێنەگەیشت كە چ باسە بەڵام پێان گوت كارەكان لە پەرلەمان دەبێت هەلپەسێریت، ئاواش خەڵكی كوردستان تێنەگەیشت كە بۆچی لەم ئان و ساتەدا كە نزیك بوونەوەیە لە كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی ئەم قیژاندنە چی بوو؟
لاهور جەنگی هاتە ناو چەقی هەولێر و بەدیمەنێكی عەشائیرانە هەڵسا بە دانانی بەردی بناغەیەك وەك بلێت ( دەلێت بۆچی ئێوە لە سلێمانی بەردی بناغەی 100 مەتریتان دانا ئەوە منیش بەردی بناغەی قوتابخانەیەك دادەنێم لەهەولێر.
بێ ئەوەی بیر لەوە بكاتەوە، دانانی بەردی بناغە هەر پرۆژەیەك ( لەسەر ئەساسی ناسنامەكە وەستاوە، ئەرێ بێ زەحمەت جەنابت چ كارەی لەكوردستان بەردی بناغەی قوتابخانە دادەنێت؟ بەچ سیفەتێك، بۆنموونە جەنابت سەرۆكوەزیران؟ نەخێر. یان جێگری سەرۆكوەزیران؟ نەخێر. یان وەزیری ؟ نەخێر. یان مدیرعام؟ نەخێر. ئەی چی ؟ هیچیان. ئاخر كەسێك لەسەرەتاترین شت تێنەگات دەبێت چ چاوەروانیەكی لێ بكەیت سبەینێ قیادەی یەكێتی بكات؟
دانانی بەردی بناغەی هەر پرۆژەیەك وەستاوە لەسەر ئەوەی كە تۆ بەچ سیفەتێك و بەچ پارەیەك و بە چ یاسایەك، بەردی بناغەی پرۆژە دادەنێت، ئاخر ئەگەر ئەوە بەردی بناغەی پرۆژەیەكی ئەهلیە و بۆ پەیداكردنی پارەیە، ئەوە هەر دەبێت بچیتە بەردەم پەروەردە و مۆڵەت وەربگریت، چونكە ئەوەی كە تۆ تێدا ئەنجامی دەدەیت جوگرافیاكەی هەولێرە نەك ئیدارەی قەرقوشە تەواو حزبەیەكت، وە چەواشەكاری میدیاش نیە، ئەو قوتابخانەیەی كە تۆ بەردی بناغەی دادەنێت، دەبێت لەچوارچێوەی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەوە بێت و بەسیستەمی پەروەردەی كوردستان ببەسترێتەوە.
تۆیەكی كە تەنها ئەوەندەت بۆ گرینگە لەمیدیاكان بلێن لاهور بەردی بناغەی دانا، هەر ئەوەیە سیاسەتتە؟ هەر ئەوەندە لە دونیایی سیاسی دەزانیت؟ ئاخر ئەگەر تۆ بەم جوڵەیە دەلێت لەتۆڵەی بەردی بناغەی 100 مەتری سلێمانیە، دەی كاكی قیرژن، ئەوە تۆ نەك پێشانت دا كە هیچ ئاگایەكت لە دونیای ئێستا نیە، وە ئاگاشت لەوە نیە جوگرافیای هەولێر ( قەرەقووشەكەی حزبەكەت نیە) كێبركێی سیاسی بكە، چی دەكەی لەچوارچێوەی یاسا لەو هەولێرە بكە، بەڵام ئاگادار بە هەولێر جیاوازە لەو ئەقلیەتەی تۆ، بۆنموونە ئەرێ هەستت نەكرد لەو هەولێر یەك وێنەی سەركردەی تێدا نیە؟ تۆ نەت بینی؟ كە لەگەڵ قەرەقووشەكەی حزبەكەت كە پڕە لە وێنە، چەند جیاوازە، بۆیە ئەو جوگرافیایە شوێنی ئەو فەڵتەخانەیە نیە؟ ئاگادار بە..
تۆ نەت بینی كە بەو رەتلە ئۆتۆمبێلە هاتی بۆ هەولێر پازگەكانی هەولێر جگە لە ئاڵای كوردستان و یەك پۆشی پازگەكان هیچی تری لێ نیە؟ ئەرێ تۆ ئەوانەت نەبینی؟ دەی كە بینیت، باش لەوە تێ بگە، كە ئەو جوگرافیایە شوێنی ( تەقەكردنی لەبارەگا و لێخورە دەشتەی تۆ نیە وەك ئەوەی لە سلێمانی دەیكەیت، ئەو جوگرافیایە، شوێنی تۆیە بەڵام شوێنی پێشەڵكردنی یاسا نیە، ئەو جوگرافیایە ئازادیت تێیدا كە لەچوارچێوەی یاسا دا سیاسەتی مەدەنی بكەیت، بەڵام ئاگاداربە سنوری یاسا و رێساكان نەبەزێنیت، خەڵك هەرەسان نەكەیت و ئازادیان پێشەڵ نەكەیت، ئاگادار بە هەولێری پێش 96 نیە، بەو عەقلیەتەش پێ رانەكێشت و وا لە خەڵك بكەیت جارێكی تر ئۆتۆمبێلەكانیان ببەنەوە سەر بانەكانیان، ئاگادار بە ئەو زەمەنە نەماوە لەهەولێر…
هەولێر ناوەندی سیاسیە و حەقی هەموو حزبێكە بێت تێیدا سیاسەت بكات، وەك ئاراسی حەسۆ میرخان گوتەنی بەخێربێیت بۆ ههولێر دڵنیام كه هاتی بینیت پارتی چهند دڵ فراوانه و ههولێر چهنده گهورهیه، جیگای هەمووانە بەڵام یاسا تێیدا سەروەرە، دەوڵەتداری تێدایە، هەولێر شوێنی وێنەدانان هیچ كەس نیە، هەولێر شوێنی مامەڵەكردنی عەشائیرانە نیە، هەولێر شوێنی تێكدانی پەرلەمان و خۆهەڵكێشانی میلیشیا و گروپ و راوە رووت نیە،
بەڵام لە هەولێر دەبێت فێربی وەك ئەوەی لە راگەیاندراوەكەی بەشی رۆژنامەوانیی دەزگای ڕۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی گوتەنی”ململانێی سیاسی نەک ھەر ڕەوایە، بگرە ژیانی سیاسی ڕەنگدار دەکات و جۆرێک لە زەنگینیی سیاسی، کۆمەڵایەتی، کلتووری و ئابوورییش لەگەڵ خۆیدا بۆ کۆمەڵگاکان دەھێنێت، بەڵام مەرج نییە ئەوانەی ململانێی سیاسی دەکەن ھەمیشە براوە بن، ئەوانەی دێنە نێو ململانێ سیاسییەوە، دەبێ پشوودرێژ و مەدەنیانە قۆڵی لێ ھەڵبکەن و لەھەر دۆڕانێکا قینچکەتەنگ شتێک نەشکێنن و
بەشورەییەوە داخلی مێژوو نەبن !..
هەروەها دەبێت لەو بەشەش تێبگەیت كە راگەیاندراوەكەی دەزگای رۆشەنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان دەلێت”(ململانێی سیاسی) و (دوژمنایەتی) دەبێت لێك جیا بكەیتەوە، لەو هەولێرە دا ئەوانە جیاكراونەتەوە، چونكە لەو هەولێرە ململانێی سیاسی بەبەشێك لە پرۆسەی سیاسی سەیر دەكرێت، ئەو هەولێرە نەك ھەر قەناعەتی قووڵ و نەگۆڕی بە ململانێی سیاسی ھەیە، بەڵکو لە زۆر وێستگەی مێژووییدا دەستپێشخەر و بگرە لە پێناویدا قوربانیشی بەخشیوە. بۆیە ئەگەر دەتەوێت لەو هەولێرە بیت دەبێت لەو شتانە تێبگەیت.. جەنابی لاهوری شێخ جەنگی.
راپۆرتی ( خواكوڕك تیڤی)