سوپاى ئه‌مريكا ئۆتۆمبێلى “هێكسا”ى باڵدار تاقى ده‌كاته‌وه

به‌گوێره‌ى رۆژنامه‌ى “ده‌يلى مێل”ى بريتانى هێزى ئاسمانيى ئه‌مريكا “ئۆتۆمبێلێكى باڵدار”ى تاقى كرده‌وه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ به‌م زووانه ببێته به‌شێك له جبه‌خانه‌ى پێشكه‌وتووى سوپاى ئه‌مريكا.
ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ى كه تواناى فڕينى هه‌يه و ناوى نراوه “هێكسا – Hexa”، له‌ميانى گه‌شتێكى ئه‌زموونى له بنكه‌ى “كامپ مابرى”ى نزيك ئۆستن له تێكساس وه‌ك به‌شێك له به‌رنامه‌ى “Agility Prime” تاقى كرايه‌وه كه به‌رنامه‌يه‌كى هاوبه‌شه له‌نێوان كۆمپانيا تايبه‌ته‌كانى فڕۆكه‌وانيى و هێزى ئاسمانيى ئه‌مريكا كه به‌نيازه ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێله باڵدارانه بخاته نێو كه‌شتيگه‌لى ئاسمانيى سوپا.
وه‌زيرى هێزى ئاسمانيى ئه‌مريكا، باربرا باريت له‌باره‌ى ئه‌م ئۆتۆمبێله باڵداره گوتى: “بيرۆكه‌ى ئۆتۆمبێلێكى كاره‌بايى كه تواناى فڕين و نيشتنه‌وه‌ى ستوونى هه‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌يه كه زاده‌ى خه‌ياڵى فيلمێكى هۆليوود بێ، به‌ڵام له‌ميانى به‌شدارى له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه پيشه‌سازييه‌كانى كه‌رتى تايبه‌ت، ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا ده‌توانێ ئه‌م ديارده ئاسمانييه بكاته راستييه‌كى كرداريى و سوپاى ئه‌مريكا به گوژمه‌ى 25 مليۆن دۆلار به‌شدارى له هاوپشكيى (Agility Prime) ده‌كات”.
جێى ئاماژه‌يه، “Hexa” له‌لايه‌ن كۆمپانياى “LIFT Aircraft” دروستكراوه و كێشى نزيكه‌ى 200 كيلۆگرام ده‌بێ، به 18 پانكه‌ى سه‌ربه‌خۆ كار ده‌كا و، مه‌رج نييه ئه‌و كه‌سه‌ى به‌كارى ده‌هێنێ مۆڵه‌تى فڕۆكه‌وانى هه‌بێ.
له قۆناخى يه‌كه‌مدا ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانيى ئه‌مريكا رێگاى دا “Hexa” له هه‌ندێ شوێندا له به‌رزى 700 پێ بۆ 1200 پێ بفڕێ، به‌ڵام به‌مه‌رجێ ئه‌و شوێنانه چۆڵ بن و شوێنى نيشته‌جێبوون نه‌بن.