بارزانی پێشی مالیكی بە دیواری پۆلاین گرت
رێكان سەباح
دیدگای بارزانی و ستراتیژی بارزانی شتێك نیە هەرزە سیاسیەكان تێ بگەن و لێی حاڵی بن، چونكە ئەگەر ئەوان بیانزانیبایە بارزانی چی دەكات و چۆن هەنگاو دەنێت، ئەوە بێشك ئێستا هێزێك بوون ناونیشانی ( چی دەكەن چۆن هەڵدەپەرن هەڵپەرن ئێمە گوێمان لێتان نیە یان بۆ بەكار نەدەهان) ئەوەی بارزانی لە رۆژنامەی ( شەرقولئەوسەت) گوتی راچلەكان و وێران كردنی بەرنامەی سیاسی و حەزی دەسەڵاتی مالیكی و رێگری كردن بوو لە بەرەی مالیكی، بارزانی ئەگەرچی لەژێر روانینی ( ئەگەر مالیكی بگەرێتەوە بۆ سەرۆك وەزیران ئێمە ناگەرێنەوە بۆ هیچ كەسێك راستەوخۆ دەوڵەتی كوردستان رادەگەێنین( هیچ كەسێك لێرە بەمانی ناگەرێنەوە بۆ دانووستاندن لەگەڵ بەغدا و ریفراندۆم) هەنگاوەكانی مالیكی بۆ گەرانەوە بۆ سەرۆك وەزیرانی بەدەیان ساڵ پاش خست و دیواری پۆلاینی بۆ مالیكی دانا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا روئیای بارزانی، بەكەس گرێنادرێت، ئەمەشە وادەكات حزب و لایانە سیاسیەكانی ئەوانەی لەبارزانی تێدەگەن، باشتر جێ پێی بارزانی دەزانن، واقیعانەتر روانینی بارزانی تێدەگەن، بزانن كە گەرانەوە مالیكی واتا بەسوریا و یەمەن و لوبنان كردنی عێراق و بەكار هێنانی خەڵكی عێراق، لە شەڕە وێرانكاریەكانی ئێران لەناوچەكەدا، ئەمەش شتێك نیە، كە لەخۆیەوە هاتبێت روانینی مالیكی لەماوەی رابردوو ئەو مەشهەدەی بەتەواوی دونیا ئاشنا كردووە، كە گەرانەوەی مالیكی واتا بەكار هێنانی عێراق بۆ یەكڵاكردنەوەی شەرەكانی ئێران لە یەمەن و سوریا ناوچەكانی تر كە ئێران تێیدا چەقیوە، بارزانی باش دەزانێت ئەو بەرنامە سیاسیەی پشتی مالیكی، عێراق بەرەو داروخانی تر دەبات، چونكە عێراق لە بەرنامەی سیاسی مالیكی دا دەچێتە ناو شەڕێكەوە جگە لەوێرانكاری هیچی تری بۆ نایەت، ئەگەر چی بارزانی لەم لێدوانەی دا شەقامی عێراقی لەمەترسیەكانی مالیكی ئاگادار كردەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، رێگای بۆ نەیارانی مالیكی خۆشكرد، كە جلەوەی عێراق بگرنە دەست، واقیع بینانەتر مامەڵە لەگەڵ كوردستان و پێشهاتە نوێكە بكەن، كە راگەیاندنی سەربەخۆی كوردستان بەشێوەیەكی ئاشتیانە و پاراستی عێراق لە شەڕی بەوەكاڵەتی ئێران، ئەم خوێنەوەی بارزانی لە رێگری كردن لەمالیكی بۆ دەسەڵات هەم پاراستنی جیرانی داهاتووی كوردستان بوو، هەم رێگا خۆشكەر بوو، بۆ ئەوەی نەیارانی مالیكی دەسەڵاتی عێراق و داهاتووی عێراق بەئاشتیانە بگرنە دەست.