بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت وەزارەتی پەروەردە هەلی کار بۆ سێ هەزار و ٢٩٩ کەس دەرەخسێنێت
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان و هاوکات بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیاندراوێک ئاشکرای دەکات بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانو لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی پەروەردە لە ۱٨ ی ٨ ی ۲۰۱۹، بە فەرمانی وەزاری ژمارە ۳٨۲، بڕیاریدا بە رێکخستنەوەی دەوامی مامۆستا و فەرمانبەرانی باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، بەجۆرێک بەرژەوەندی گشتیی رەچاوبکرێت و ببێتە مایەی زیاتر(ڕەخساندنی هەلی کار) بۆ دەرچووە دانەمەزراوەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان
دەقی راگەیەندراوی وەزیری پەروەردەوە:..
بە فەرمان و ڕێنوێنی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ڕێزدار مەسرور بارزانی و لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی پەروەردە لە ۱٨ ی ٨ ی ۲۰۱۹ ، بە فەرمانی وەزاری ژمارە ۳٨۲، بڕیاریدا بە رێکخستنەوەی دەوامی مامۆستا و فەرمانبەرانی باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، بەجۆرێک بەرژەوەندی گشتیی رەچاوبکرێت و ببێتە مایەی زیاتر(ڕەخساندنی هەلی کار) بۆ دەرچووە دانەمەزراوەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان.
لەم پێناوەدا وێڕای بوونی گرفتی ڕاوەستانی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن، توانراوە دەرفەتی کار بۆ سێ هەزار و دوو سەد و نەوەد و نۆ ( ۳۲۹۹ ) لە هەڵگرانی بروانامەی دکتۆرا و ماستەر و بەکالۆریۆس و دبلۆم و بروانامەی دیکە لەکەرتی خوێندنی ناحکومی برەخسێنین. کە بە پێی ئەم خشتانەی خوارەوە دەبێت . هەروەها بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ۲۰۲۰ ـ ۲۰۲۱ ، وەزارەتی پەروەردە بە ڕێنمایی نوێ و لەسەر ئەم رێکخستنەوەیە و ڕەخساندنی دەرفەتی کار، بەردەوام دەبێت .
ئالان حەمە سەعید
وەزیری پەروەردە
۲۹ ی ٨ ی ۲۰۲۰