دیاردەی دەرۆزەکردن لە شەقامەکانی هەولێر بنەبڕ دەکرێت
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێرلە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە هەموو ئەو دەرۆزەکەرانەی لە سەر شەقام و شوێنەگشتییەکان بوون دەستگیر کراون .
لە ڕاگەیاندراوەکەی بەرێوەبەرایتی پۆلیسی هەولێردا هاتووە”بەشی پۆلیسی رێككاری، لە سەرشەقام و شوێنە گشتییەكان و ناوبازاڕ و ترافیكلایتەكان، هەڵمەتی سێیەمیان دەست پێكرد و ژمارەیەكی زۆر دەرۆزەكەریان دەستگیر كرد، كە لەو شوێنانە داوای پارە و خێریان لە خەڵک دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاووڵاتییان، بەشێکی زۆریشیان بۆ راکێشانی سەرنجی خەڵک منداڵەکانیان لەسەر عارەبانە دادەنێن تا هاووڵاتییان سکیان پێ بسووتێن و خێریان پێ بکەن، لە کاتێکدا کە منداڵەکانیان هیچ کێشەیەکی تەندروستیان نییە، هەر کە پۆلیسیش دەبینن، عارەبانەکان جێدەهێڵن و رادەکەن
سەبارەت بە دەرکردنی ئەم بڕیارە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر روونکردنەوە دەدات و دەنووسێت “پۆلیس دووپاتیدەكاتەوە، دیاردەی دەرۆزەكردن، دیاردەیەكی ناشیرینە و سیمای شار دەگۆڕێت، بۆیە پێویستە بنبڕ بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەڵمەتەكە لە سەرجەم شوێن و شەقامەكانی ناوشار و دەرەوەی شاریش بەردەوام دەبێت”.
لە کۆتاییدا پۆلیسی هەولێر ئاشکرای دەکات درۆزەکەرەکان بە پێی ماددەی ٣٩٠ لە یاسای سزا دان لە زیندانی کراون و تا بڕیاری کۆتایی و چۆن چارەسەری یەکجاری لە زیندان دەمێننەوە