بڕیارەکە گۆڕا ، نەخۆشخانەی ٧٢ قەرەوێڵەیی کاتی هەولێر بە شێوەیەکی سەردەمیانە دروست دەکرێت

 

بڕیار بوو بۆچارەسەری توشبووانی کۆرۆنا ، نەخۆشخانەیەکی ٧٢ قەرەوێڵەیی کاتی لە هەولێر دروست بکرێت  ، بەڵام بڕیارەکە  گۆڕا و بڕیار درا بکرێتە نەخۆشخانەیەکی ۆپێشکەوتووی سەردەمیانە و لە مانگی داهاتوو دەست بە کارەکانی دەکرێت .

 

لەمبارەوە دکتۆر دلۆڤان محەممە د بەرێوەبەری تەندروستی هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی : “بڕیار بوو نەخۆشخانەیەکی ٧٢ قەرەوێڵەیی بە پارەی خێرخوازان لە ھەولێر بە سەندەویچ‌پەنەر و لە ماوەیەکی کەمدا بۆ کۆرۆنا دروست بکرێت، بەڵام پارەی ئەوان بەشی نەکرد، بۆیە ڕێکخراوەکان و یوئێن ھاتوونەتە پێش و بڕیارە نەخۆشخانەکە بە شێوەیەکی مۆدیرن و ھەمیشەیی دروست بکەن، کە ببێتە نەخۆشخانەیەک چارەسەری دیکەیشی تێدا بکرێت و بمینێتەوە نەک تەنھا کاتی بێت بۆ نەخۆشیی کۆرۆنا، ھەربۆیە دروستکردنی ھەندێک دوا کەوت لەبەر ئەوەی شێوەی دروستکردنەکەی گۆڕانکاریی بەسەردا ھاتووە.”

 

هەر لەو لێداونەدا هۆکاری دواکەوتنی دروستکردنیشی بۆ ئەوە  گێڕایەوە کە بڕیارەکە گۆڕانکاری بە سەرداهاتووە لە هەموو بوارێکەوە

لە کۆتاییدا بەرێوەبەری تەندروستی هەلێر ئاماژە بەوە دەکات بڕیار بوو ئەو نەخۆشخانە بە ٤٥ رۆژتەواو بکرێت ، دواتر کە بڕیارەکە کرایە نەخۆشخانەی سەردەمیانە ، لە ئێستادا ئێستا ھەیکەلی نەخۆشخانەکە تەواو بووە و کاری تێدا بەردەوامە و بڕیارە لە سەرەتای مانگی داھاتووەوە بە شێوەیەکی چڕ کارکردن لەو نەخۆشخانەیە بەردەام بێت تا تەواو دەکرێت “

Back to top button