سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی باوەڕدارانی عاشورا دەکات
بە بۆنەی ساڵیادی کارەساتی عاشورای حوسێنی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی باوەڕدارانی شیعی دەکات ، کە هەموو ساڵیک لە مانگی محەڕرەم و تایبەت رۆژی عاشورا تازیەباری دەکەن و قوڕبەسەرخۆیان دادەکەن و لە سەرو سەکوتی خۆیان دەدەن .
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی عاشوورا پەیامێکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی..
کە بە ئازاراوە یادی عاشوورا دەکەینەوە و، لە قوڵاییەوە لەگەڵ واتا مرۆڤایەتییەکی دەوەستین لە قوربانیدان و پاکی و بەھای بەرز، ئەمە دەرفەتێکە بۆ وانەوەرگرتن لەپێناو یەکخستنی ریزەکانمان و نەھێشتنی ناکۆکی بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیران و ئەو ئاستەنگانەی کە ھەن، ھەروەھا ھەڵگرتنی رێگاچارەی دەستووری بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بۆ ئەوەی عێراق سەقامگیر و گەشاوە و ژیانێکی خۆشی ھەبێت.