ناوچەیەکی ئازادی بازرگانی لە نێوان هەرێم و وڵاتێکی دراوسێدا دەکرێتەوە
بڕیار دراوە لە پێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ، ناوجەیەکی ئازادی بازرگانی لە نێوان سنووری هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا لە زاخۆ بکرێتەوە .
ئەم بڕیارە دەبێتە هۆی جوڵەی زیاتری بازرگانی و بە هەزاران خەڵک وەک دابین کردنی هەلیکار لەی سوودمەند دەبن .
لە مبارەوە گۆلیزار سندی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی : “تیمێک لە پەرلەمانتارانی پارتی بەدوداچوونیان بۆ کێشەی شۆفێرانی زاخۆ کردووە لە دەروازەی ئیبراھیم خەلیل و داوامان کردووە بۆ کردنەوەی گۆڕەپانێکی بازرگانی کە تێیدا زیاتر لە پێنج ھەزار کەس سوودمەند دەبن
هاوکات گۆلیزار ئاماژە بەوە دەکات “بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل پێی ڕاگەیاندین بڕیارە ناوچەیەکی بازرگانی ئازاد لە نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا لە سنووری قەزای زاخۆ بکرێتەوە، کە تێیدا خەڵکێکی زۆری ھەرێمی کوردستان سوودمەند دەبن و کاریگەریی لەسەرجوڵەی بازرگانی نێوان ھەرێم و تورکیاش دەبێت و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانیش هەلی کاریان بۆ دەرەخسێت .
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە دەکات “کردنەوەی ناوچەی ئازاد بابەتێکی سیادییە، بەڵام ھەردوو حکوومەتی عێراق و تورکیا ڕەزامەندییان نیشان داوە بۆ کردنەوەی ناوچەی ئازاد لە زاخۆ و بڕیارە جێبەجێ بکرێت