بریكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئه‌مساڵ سیسته‌می خوێندنی ئاوێته په‌یره‌و ده‌كرێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/08/7.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و سه‌رۆكی زانكۆ كانی كوردستان كۆبوونه‌وه بۆ بڕیاردان له باره‌ی خوێندن بۆ ساڵی نوێ، بریكاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستانیش رایگه‌یاندووه سیستمی خوێندنی ئاوێتە پەیڕەو ده‌کرێت و پێشنیازیشکراوە سەرەتای مانگی 10 خوێندنی زانکۆ و پەیمانگەکان دەستپێبکاتەوە.
د. عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق، بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان له باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندنی ساڵی نوێ رایگەیاند “پێشنیازکراوە کە کۆتایی مانگی 9 و سەرەتای مانگی 10 دەوامی زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ئەمساڵی خوێندن دەستپێبکاتەوە كه
هه‌روه‌ها بریكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا راشیگه‌یاندووه كه سیستمی خوێندنی تێکەڵاو بەوجۆرەیە کە ئەو کۆلێژ و بەشانەی وانەی پراکتیکییان هەیە دەگەڕێنەوە کامپسی زانکۆ و پەیمانگەکان ئەوانیشی وانەکانیان تیۆرین بەشێوەی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین دەبێت.