سەرۆکی حکومەت دڵنیایی دەدات هیچ هاووڵاتییەک مافی ناخورێت لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون
سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات لە دوای ئەوەی كۆمەڵێك هاووڵاتی سكاڵای ئەوەیان كرد لە پڕۆژەی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوونی (وەرین ستی) لە هەولێر كارەكانی بە باشی بەڕێوەناچن و لە ئێستادا ئێمە بە بڕیاری سەرۆكی حكومەت دراوە بە كۆمپانیایەكی دیكە، بۆیە هاووڵاتیان وا ھەست دەكەن ئەو كۆمپانیایە كێشەكانیان چارەسەر ناكات و پەلە لە كارەكان ناكات، بەڵام بڕیاری پێكهێنانی لیژنە بۆ كێشەكان دراوە.
هاوکات سامان عارەب ئاشکرای دەکات بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ هاووڵاتییەک مافی ناخورێت لە ئیستاشدا سێ پڕۆژەی یەكەی نیشتەجێبوون كە تەواو نەكراون دەدرێن بە كۆمپانیای دیكە بۆ تەواوكردنیان
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێر جەختیشی كردەوە، ھەر ھاووڵاتییەك مافی خورابێت، دەگاتە مافی خۆی، كە نزیكەی ھەزار یەكەی نیشتەجێبوونە و ئەوە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە ..
لە کۆتاییشدا ڕایدەگەیەنێت ، دوو پڕۆژەی دیكەی یەكەی نیشتەجێبوون ماون، ئەوانیش (فلۆریا ستی) و (دەشتی بەهشت)ـن، كە نزیكەی ٥ ھەزار یەكەی نیشتەجێبوونن و ئەوانیش دەدرێنە كۆمپانیای دیكە و تەنها ماوە سەرۆكی حكومەت ڕەزامەندی بدات و دەست بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكان بكرێت.