بانکی ناوەندی عێراقی بڕیاری دەستگرتن بەسەر موڵک و ماڵی ٩ بەرپرسی عێراقی دەرکرد
لەچوارچێوەی هەوڵەکان بۆ رووبەڕوو بونەوەی گەندەلی ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراقی بڕیاری دەست بەسەرداگرتنی موڵك و ماڵی ژمارهیهك بەرپرسی باڵای عێراقی دەرکرد.
بەپێی نوسراوێكی بانكی ناوەندی عێراق، كە ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی كردووە، بڕیاریداوە دەست بەسەر سەروەت و سامانی 9 بەرپرسی باڵای عێراقدا بگێرت.
بەپێ زانیاریەکانی دەزگای میدیای خواکوڕک لە نێو بەرپرسەکان ناوی پارێزگاری كەربەلا و سەرۆكی پێشووتری پەرلەمانی عێراق و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و ئەندامێكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی تێدایه.