سوید ئەو سێ کەسەی قورئانی پیرۆزیان سوتاند دەستگیر کران

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ هەینی گروپێكی توندڕه‌و له‌ شاری مالمۆی سوید قورئانێكیان سوتاد،ئەمڕۆ بە هەزاران خۆپیشاندەر رژانە سەر شەقامەکان و ئیدانەی ئەو کارەیانکرد.

میدیاکانی سوید ئاشکرایانکردووە کە ئەو سێ کەسە لە لایەن پۆلیسی مالمۆ دەستگیر کراون، دوای روداوەکەش ڕاسموس بالودان سەرۆکی پارتى توند ڕەوی هاردلاینى دانیمارکی، کە لە ساڵى 1982 لە دایک بووەو لە بنەماڵەیەکە تەواوى خێزانەکەیان بە پارتەکەشیانەوە دژایەتى ئیسلام دەکەن ، هەر دوێنی ئاشکرای کرد کە ئەو سێ کەسە لە لایەن ئەوانەوە نێردراون بۆ سوید و تا لە بەردەمی ئەو مزگەوتە قورئانەكان بسوتێنن، ئەو سەركردەیە هەوڵیدا خۆشی بەشداری لە سوتاندنى قورئانەكان بکات، بەڵام پۆلیسی سوید رێگەى پێ نەداو بڕیارێکی خێراشی دەرکرد کە ڕاسموس بالودان تا دوو ساڵ بۆی نییە بێتە نێو ووڵاتى سوید .

 

لە یه‌كێك لە لێدوانەکانیشیدا بالودان دەڵێت ئامانجى ئێمە لە سوتاندنى قورئان وەدەرنانی خەڵکى موسڵمانە لە ووڵاتانى ئەوروپا.

Back to top button