روونكردنهوهیهك له بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵکردنی هێنان و دروستکردنی دەرمان
دوای ئەوەی سۆران عومەر پەرلەمانتاری دەرکراوی کۆمەڵی ئیسلامی هەوالێکی چەواشەکاری لە بارەی بوونی کۆمپانیایەک قۆرغکاری تایبەت بە هاوردوکردنی دەرمان بڵاوکردەوە ، بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵکردنی هێنان و دروستکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی (KMCA) ئهو ههواڵهی رهتكردهوه و روونكردنهوهیهكی بۆ رای گشتی راگهیاند.
له روونكردنهوهكهدا هاتووه، دوای بڵاوبوونەوەی نووسینی بەڕێزێك لە لاپەڕەی کەسی بەناوی (سۆران عمر سعید) سەبارەت بە قۆرخكردنی ھێنانی دەرمان تەنھا بۆ كۆمپانیایەكی دیاریكراو و رێگریكردن لە كۆمپانیاكانی ديكه، بۆ رای گشتی راستیەکان رادەگەیهنین، كە پڕۆسەی ھاوردەكردنی دەرمان لە وڵاتی توركیا لە كابینەی پێشووی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە پێی رێنمایی وەزارەتی تەندروستی و بە فەرمانی وەزاری ژمارە (5749) لە رێکەوتی 2016/10/24 دانراوە، رێنماییەكان بۆ گشت كۆمپانیاكانی دەرمان دەرچووە و دەتوانن بە بێ جیاوازی كاری پێ بكەن و ھیچ كۆمپانیایەك بەبێ بەھانە رانەگیراوە و راناگیرێت ئەگەر پێداویستیەکانی داواکراو تەواو بێت، تا ئێستاش دەیان كۆمپانیای جۆراوجۆری دەرمان ئەو جۆرە دەرمانانە بە پێی ھەمان رێنمایی ھاوردە دەکەن، ئەو کومپانیایەی ناویشی هێنراوە چەند ساڵێکە دامەزراوە و کاردەکات، کە هیچ پەیوەندی بە مەحسوبیاتی هیچ لایەنێكهوه نیە و هەموو کۆمپانیاکان ئازادن لە هاوردە کردن بە پێی مەرج و رێنماییەکان.
ئاماژهی بهوهش داوه، دوای چەند پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ناوبراو و دڵنیابوون كە ئەو ھەواڵ و زانیاریانە بە هەڵە و بێ بنەما بە دەستیان گەیشتوون و پاش لێکتێگەیشتن لهبارهی راستیەکان ئەو نووسینە لە لاپەرەی فەرمی خۆی لادەبات، بەڵام لەبەر بڵاوبوونەوەی نووسینەكە، بۆ گەیاندنی راستیەکان بۆ رای گشتی، بە پێویستمان زانی ئەم رونکردنەوەیە بدەین.
جهختیش كراوهتهوه، ئێمە بە ھەموو شێوەیەك گشت ئەو دەنگۆ ناراستانە رەتدەكەینەوە و بەردەوام دەبین لە پڕۆسەی چاکسازی و پاکسازیکردن لە بواری دەرمان، هەروەك دەیان کۆمپانیا لە ماوەی چەند مانگی رابردوو بەهۆی سەرپێچی و نەبوونی مەرجی یاسایی و کەمتەرخەمیان لە ساڵانی رابردوو، ئێستا لە کار راگیراون یان لەبواری لێکۆڵینەوەدان و رێکاری یاسایی گیراوەتە بەر.
لهكۆتاییشدا دووپاتی كردهوه، هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە، هیچ کەسێك لە کەمتەرخەمی چاوپۆشی لێناکرێت و کەسانی بەرژەوەند خواست ناتوانن بەرامبەر سەرپێچی کردن چەواشە و پۆزش بهێننەوە و هەردەم یاسا پێشەنگی کارەکانمان دەبێت.