چهند سوودێكی ترۆزی بۆ تەندروستی مرۆڤ
ترۆزی یەكێكە لە بەرهەمهكانی هاوین كە زیاتر سیفەتی خەیار هەڵدەگرێت ، زۆرێك لە ئێمە وەك میوە بە ترش و خوێ وە دەیخۆین و زۆر ئارەزووی دەكەین ، دەتوانین لە ئامادەكردنی زەڵاتە بەكاریبهێنین ، جگە لەوەی كە خۆش دەكرێت و لە ئامادەكردنی ترشیاتدا بەكاردەهێنرێت ،
لێرەدا كاریگەری و سوودە تایبەتییەكانی میوەی ترۆزی دەخەینە ڕوو :-
1-گەرمی و سوتانەوەی گەدە و جگەر ناهێڵێت.
2-توانای دابەزاندنی پلەی گەرمی لەشی هەیە.
3-ڕیخۆڵە دەپارێزێت لە سووتاندنەوە.
4-توانای ڕێكخستنی خوێنی هەیە و نایەڵێت دووچاری خوێن بەر بوون ببینەوە.
5-میز ڕێك دەخات ، ئەویش بە خوێیەكانی ناوی دەتوێنێتەوە.
6-گورچیلە پاك دەكاتەوە لە بەرد و ڕمل.
7-توانای دابەزاندنی پەستانی خوێنی هەیە .