ئەمریكا سزاكانی بۆ سەر کۆمپانیایی هواوی بەرفروانتردەكات
وەزارەتی بازرگانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ دوشەممە سزاکانی لەسەر کۆمپانیای هواوی فراوانتركردو.
ئەو هەنگاوەی ئەمریكا بە مەبەستی سنورداركردنی فراوانخوازییە تەكنەلۆجییەكانی چین و بەرگرتن بە هەنگاوەكانی ساڵانی دوایی، كە لەلایەن ئەو وڵاتەوە لە بواری تەكنەلۆجیادا ئەنجامدراوە و بەگوێرەی وتەی بەرپرسانی واشنتن، تەكنەلۆجیای چین مەترسییە بۆ سەر زانیارییەكانی بەكارهێنەران و ئاسایش.
فراوانتركردن و سەختكردنی سزاکان لەسەر کۆمپانیای هواوی دوای ئەوە دێت، واشنتن رایگەیاند کۆمپانیا چینییەکان لە ئەمریکا بۆ کاری سیخوری بەکاردێن لەلایەن حکومەتی وڵاتەكەیانەوە.
لە هەمانكاتدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بیر لەوە دەکاتەوە ئاپلیکەیشنی تیکتۆک کە بەرنامەیەكی بەرهەمهێنراوی كۆمپانیایەكی چینە تایبەت بە سمارتفۆنەكانە و دەچێتە چوارچێوەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، قەدەغەبكات لە وڵاتەكەیدا.