بۆ ئەکرادەکانی مالیکی کە بەردەوام لە کەمیندان .

نیاز حاجی
 
خەڵکانێک کاروپیشەیان تەنها بریتیە لە کەمین دانانەوە بۆ دۆزینەوەی بابەتێک کە بەهۆیەوە بتوانن رەواج بۆ خۆیان پەیدا بکەن چونکە ئەوانە میدیاو کەسان و حزب گەلێکی بێ روئیا و ستراتیژن ، کاریان تەنها بوەتە رۆژ بەڕێ کردن و قسەکردن ….
دوو رۆژە وەک ئەوەی هەنگوینیان لەدارا دۆزیبێتەوە ، دێرێکی قسەی بارزانیان قۆستۆتەوە لە دیمانەیەکیدا لە رۆژنامەی شرق الاوسط کە گوتویەتی “ئەگەر مالیکی بگەڕێتەوە بۆ سەر دەسەڵات ئەوا دەوڵەت رادەگەیەنم ” دەیانەوێ وای پێشانی خەڵکی بدەن تەنها بە گەرانەوەی مالیکی بارزانی دەوڵەت رادەگەیەنێ ، ئەگەر نەگەڕێتەوە ئەوا بارزانی بیری لێ ناکاتەوە !
لەوەڵامدا پێیان دەڵێم :-
بارزانی خۆی دەزانێت چی دەڵێت و چۆن چۆنیش قسەکانی هەڵدەبژێرێت، وە لە چ کاتێکدا قسەدەکات ، ئامانجیش لە قسەکانی چیە و تیر لە کوێ دەگرێت ….
ئەو کاردانەوەیەی کە (ئەکرادەکانی مالیکی) لەسەر قسەکانی بارزانی دروستیان کردووە نیشانەی ئەوەیە کە بارزانی بەو چەند وشیە توانیویەتی ئامانجەکانی خۆی بپێکێت ، کاردانەوەکان نیشانەی ئەوەن کە بارزانی بەو قسەیەی باشی هێشاندوون و زۆر کاری تێکردوون و ئۆقرەی بڕیون ….
کاتێک بارزانی باسی گەرانەوەی نوری مالیکی دەکات ، دەزانێت مەبەستی چیە لەو قسانە ، قسەکانی بارزانی وەک ئەوە وایە ئاوی کردبێتە ناو شاری میرولەکانی مالیکی لە ناو کوردستان ، ئەی ئەوە نیە هەمویان شاربەدەر بوونە و دەستیان بە وڕێنەکردن کردوە و لە جیاتی مالیکی وەڵامی بارزانی دەدەنەوە …
هەموو هیوا و ئاواتی ئەوان هەوڵدانە بۆ گەرانەوەی مالیکی ، چەندین دیدار و رێککەوتن و هاوپەیمانیان لەگەڵیدا بۆ ئەم مەبەستە ئەنجامداوە ، بەو قسانە ، بارزانی خەوەکەیان دەزرێنێت .
ئەگەر ئەکرادەکانی مالیکی نیازیان وایە تانە لە پرۆژەی سەربەخۆی بارزانی بدەن ، ئەوە خەیاڵیان خاوە …
بارزانی خەندەقی لە دوا سنورەکانی کوردستان لێداوە ، پێشمەرگە لە دوا سنوری ناوچەکانی مادەی ۱٤٠ ئاڵای کوردستانی جێگیرکردوە ، تەواوی ئەو ناوچانە گەراونەتەوە ناو سنوری کوردستان ، پێشمەرگە وەک هێزێکی جیهانی ناسراوە ، دەیان رێکەوتنی لەگەڵ وڵاتان هەیە ، ئەمریکا گەورەترین قونسوڵخانە لەسەر ئاستی جیهان وا لە کوردستان دروست دەکات ، چەندین بنکەی سەربازی ئاشکرای لە هەرێم هەیە ، رۆژ دوای رۆژیش ژمارەی قونسوڵخانەکان لە کوردستان زیاد دەبن ، سەرۆک و گەورە بەرپرسی وڵاتان یەک لە دوای یەک کوردستانیان کردۆتە وێستگەی گرنگی سەردانەکانیان ، ئاڵای کوردستان لە وڵاتان ترس لە هەڵدانی نەماوە و بۆ شاندەکوردیەکان دادەنرێ ، نەوت سەربەخۆیانە دەفرۆشین و بەم نزیکانە قەیرانەکانیش تێدەپەڕێنین …..هتد
ئەکرادەکانی مالیکی ئەوانە بەچاوی خۆیان نابینن و خۆیان لێی نابیناکردوە !
سەربەخۆیی کوردستان بوە بە ئەمری واقع تەنها راگەیاندنی ماوە ئەویش وەستاوە لەسەر ئەوەی کاتی راگەیاندنی بێت ، ئەگینا گەرانەوە و نەگەرانەوەی مالیکی بۆ دەسەڵات هیچ لە راستی رودانی بابەتەکە ناگۆرێت تەنها ئەوە نەبێ کە رێگاکانی گەیشتن بە سەربەخۆیی و شێوازی راگەیاندنەکەی دەگۆڕێت .
ئاخر مالیکی لە مانگی رابردوو، دوو جار هەڕەشەی هەڵگیرساندنی شەڕی لە دژی کوردستان کرد ، وتی بگەڕێمەوە دەسەڵات کورد دەگەڕێمەوە بۆ سنورەکانی پێش ساڵی ۲٠٠۳ ،
کەچی هەندێک لە ئەکرادەکانی خۆمان لە جیاتی ئەوەی هەڵوێست دژی مالیکی وەربگرن ، هاتوون تانە لە پرۆژەی سەربەخۆیی بارزانی دەدەن …
هەزار رەحمەت لە خاوەنی ئەو دێرە شعرە عەرەبیە کە دەڵێت :
(( لا تقتل افعی او عقربا … بل اقتل کوردیا اذا استعربا )).
واتا، مار و دوپشکەکان مەکوژن ، ئەو کوردانە بکوژن کە بون بە عەرەب …
 
 
Back to top button