كۆتایی هات، مێسی چیدیكه به‌شداریی راهێنانه‌كانی بارسێلۆنا ناكات

مێسی هه‌نگاو به هه‌نگاو له رۆیشتنی له بارسێلۆنا نزیك ده‌بێته‌وه، ته‌نانه‌ت مێسی بڕیاریداوه به‌شداریی راهێنانه‌كانی یانه‌كه‌ی ناكات.
ئه‌شره‌ف بن عه‌یاد، په‌یامنێری كه‌ناڵی بی ئین سپۆرتسی قه‌ته‌ری ئاشكرایكردووه، مێسی خۆی یه‌كلاكردووه‌ته‌وه و بڕیاریداوه په‌یوه‌ندیی به یانه‌كه‌ی نه‌كاته‌وه و سبه‌ی ناگه‌ڕێته‌وه یانه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی كۆرۆنای بۆ بكرێت، رۆژی دووشه‌ممه‌ش به‌شداریی راهێنانه‌كان ناكات.
كه‌ناڵی ESPNی جیهانی و رادیۆی راك1ی كه‌ته‌لۆنی رایانگه‌یاندووه، مێسی به یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه ئاماده نییه له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ده‌ست به راهێنان بكاته‌وه و سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌م هاوینه ریزه‌كانی بارسێلۆنا به‌جێبهێڵێت.
مێسی ده‌یه‌وێت هه‌مان رێگای نێیمار داسێلڤا بگرێته به‌ر و له رێگای به‌شداریی نه‌كردنی له راهێنانه‌كان له یانه‌كه‌ی یاخی بێت و فشار بخاته سه‌ر بارسێلۆنا تاكو ناچاربن ده‌ستبه‌رداری بن.