جێگری پارێزگاری هەولێر : ئۆڤەرپاسی گەزنە نێوان هه‌ولێر و دهۆك تا كۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واو ده‌بێت

جێگری پارێزگاری هەولێر رایدەگەینێت ، ئەگەر هیچ گرفتێك نەیەتە بەردەممان لەوانەیە بتوانین تا كۆتایی ئەمساڵ ئۆتۆبانی رێگای هەولێر بۆ دهۆك تەواو بكرێت.

مەسعوود كاڕەش جێگری پارێزگاری هەولێر لەلێدوانێكیدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی رایگەیاندووه‌ : رێگای هەولێر بۆ دهۆك كراوەتە دووبەش كە لە (38) كیلۆمەتر پێكهاتووە،بەشی یەكەم لە شەقامی سه‌د و بیست مه‌تری تا دەگاتە ئۆڤەرپاسی گەزنە ، بەشی دووه‌م لە ئۆڤەرپاسی گەزنە بۆ گوندی چەمە درێژ دەبێتەوە.

وتیشی : بڕیارە تا كۆتایی ئەمساڵ ھەردوو سایدی رێگاكە تەواو بكرێت و بكەوێتە خزمەت ھاووڵاتیان، كە لە سەنتەری شاری ھەولێر تا پردی گۆپاڵە رێگاكە دروست دەكرێت.

ئەم هەوڵەی حكومەت لەكاتێكدایە لەكاتی نوێ كردنەوەی ساڵیانە و بەناوكردن و تۆماركردنی ئۆتۆمبێلەكانیان رۆژانە ملیۆنان دینار لە شۆفێران وەردەگیرێت وەك پارەی ژینگە و شەقام ، كەچی هێشتا زۆربەی شەقامە سەرەكییەكانی نێوان شارەكان یەك سایدە و كارەساتی گیانی بەهۆی رووداوی هاتوچۆی لێدەكەوێتەوە.

Back to top button