وەزارەتی تەندروستی : لە هەفتەیەکدا 132 تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری چاکبوونەوە، تووشبوون، گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا لە هەفتەی رابردوو بڵاوکردەوە و دەڵێت، سێ هەزار و 520 تووشبووی نوێ دەستنیشانکراون و 132 تووشبووی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە.

ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی لە 21 تا 27ـی ئەم مانگەیە، لە هەولێر هەشت هەزار و 394 پشکنین ئەنجامدراوە و هەزار و 570 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراوە. 64 تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە. هاوکات هەزار و 760 تووشبووش چاکبوونەتەوە.

لە پارێزگای سلێمانیش پێنج هەزار و 10 پشکنین ئەنجامدراوە، 739 تووشبوو تۆمارکراون و 46 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، 923 تووشبووش چاکبوونەتەوە.

لە پارێزگای دهۆکیش 16 هەزار و 881 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، 1070 تووشبوو تۆمارکراون و 20 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە. هاوکات 355 تووشبوو چاکبوونەتەوە.

لە پارێزگای هەڵەبجە 252 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، 87 تووشبوو تۆمارکراون و دوو تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، 116 تووشبوویش چاکبوونەتەوە.

Back to top button