دەستوەردانەکانی حیزبولڵا هه‌ڕه‌شه له ئاگربه‌ست ده‌كەن له سوریا

خواكوڕك
حیزبولڵای لوبنانی له سوریا هه‌ڕه‌شه له‌و ئاگربه‌سته ده‌كات كه له 30 كانونی یه‌كه‌مدا راگه‌یه‌ندراو دەلێت خۆی له خۆیدا لاوازه، چاودێران گومانیان لە جێبەجێکردنی ھەیە،چونکە شه‌ڕ له سوریا زه‌وییه‌كی به‌پیت بووه بۆ لایه‌نه جۆراوجۆره ناوچه‌ییه‌كان تا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان په‌ره‌پێبده‌ن له‌ڕێی داردەستەکانیانەوە، له‌كاتێكدا ئاماژه‌شیان به‌وه دا كه حیزبوڵا ئه‌جێندایه‌كی ئێرانی پیاده‌ده‌كات كه هه‌وڵده‌دات بۆ كۆنترۆڵكردنی ناوچە جوگرافیە سوننە نشینەکان و پرۆسه‌ی بڕیاردان له سوریا و به‌رفراوانكردنی ده‌سه‌ڵاتی له ژماره‌یه‌ك وڵات له ناوچه‌كه‌دا.
سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی جیهانی بۆ وریابوونه‌وه‌ی ئیسلامی، “عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، “كه راوێژكارێكی باڵای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یه بۆ ره‌هبه‌ری باڵا، رۆژی ١٣ كانونی دووه‌م وتی حیزبوڵلا سوریا به‌جێناهێڵێت كاتێك ئاگربه‌سته‌كه جێبه‌جێده‌كرێت.
رۆژی 31 كانونی یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی حیزبولڵا، “سه‌ید ئیبراهیم ئه‌مین سه‌ید”، وتی باڵی سیاسیی حیزبه‌كه به‌چالاكی ده‌مێنێته‌وه له سوریادا تا كۆتایی ناكۆكیه‌كان.
ئه‌گه‌ر ئاگربه‌سته‌كه به‌رده‌وامبێت، ئه‌وا بڕیاره دانوسانه سیاسیه‌كان له‌نێوان رژێمی سوریا و ئۆپۆزسیۆندا له ئه‌ستانه‌ی پایته‌ختی كازاخستان رۆژی 23 كانونی دووه‌م ده‌ستپێبكه‌ن، به‌ڵام ئاگربه‌سه‌كه هه‌ژێندراوه له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی سوریاوه كه به‌رده‌وامن له هێرشه ئاسمانیه‌كانیان له چه‌ندین ناوچه‌ی وڵات‌دا.
مامۆستای زانسته سیاسیه‌كان له زانكۆی ئه‌مریكی له به‌یروت، “هیلال خه‌شان”، وتی رژێمی ئێرانی نایه‌وێت سه‌قامگیربوونی ئاشتی له سوریا ببینێت، چونكه ئه‌وه ده‌شێت بابه‌تی گۆڕینی رژێم بهێنێته پێشه‌وه “كه له‌لایه‌ن ئێرانیه‌كانه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه”.
خه‌شان پیێ وایە كه له هه‌مانكاتدا “حیزبولڵا هه‌وڵده‌دات، له‌ڕێی ئاماده‌ییه‌وه له سوریا، كۆنترۆڵی ئه‌و ناوچانه‌ی سوریا بكات كه سنوریان به لوبنانه‌وه‌یه و ئه‌وه ده‌رده‌خات كه هێزه‌كانی حیزبه‌كه له سوریادا ده‌مێننه‌وه”.
هەروەها گوتیشی: “به‌رده‌وامیی نائارامی و ته‌نگه‌ژه‌كان له سوریا خزمه‌تی [حیزبوڵلا] و ئێران ده‌كات و واده‌كات حكومه‌تی سوریا به‌رده‌وام پشتیان پێ ببه‌ستێت.”
به‌رپرسێكی ره‌وتی موسته‌قبه‌ل و په‌رله‌مه‌نتاری پێشوو، مسته‌فا عه‌لوش،لە سەر ھەمان پرس پیئ وایە کە حیزبوڵا به “لقێكی تایبه‌تیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی” دەژمێردرێت.
وتی رژێمی ئێرانی “به‌سه‌ختی كارده‌كات بۆ دابینکردنی ” رێگایه‌كی سه‌لامه‌ت لە عيراقەوە به سوریادا به‌ره‌و لوبنان ، چونكه ئه‌مه‌ی دواییان [لوبنان] وه‌ك پێگه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو وایه بۆ ئێران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و کەناراوەکانێ دەریای سپی “.
وتیشی: “هه‌ر بۆیه ده‌شبینین شه‌ڕه‌كان له‌گه‌رمه‌یاندان له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌خت” و ئاماژه‌شی به‌وه دا كه ئێران هه‌وڵیداوه بۆ هێنانه‌كایه‌ی واقعیه‌تێكی سه‌ربازی و دیمۆگرافی له‌و ناوچه‌یه‌دا كه دیمه‌شق به لوبنانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
هه‌روه‌ها وتی له‌پاڵ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه‌دا، سوربوونی حیزبوڵا له‌سه‌ر شه‌ڕكردن له سوریا زه‌وییه‌كی به‌پیت دابینده‌كات بۆ هاتنه‌كایه‌ی گروپه توندڕه‌وه‌كان له تایه‌فه‌كانی تر بە تایبەت سووننەی ناوچەکە .
وتی ئه‌م هه‌لومه‌رجانه بوونه‌ته‌هۆی هاتنه‌كایه‌ی گروپی وه‌ك “دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام” (داعش) و به‌ره‌ی نوسره، كه ئێستا ناسراوه به به‌ره‌ی فه‌تح ئه‌لشام، وه ده‌شێت بشبێته‌هۆی هاتنه‌كایه‌ی گروپی توندوتیژی تر.