بزانن ناکۆکی هەرێم و بەغدا بۆ کردنەوەی بنکەی هاوبەشی سەربازی لەسەر چییە ؟
لە کاتێکدا بڕیار دراوە چوار ناوەندی هاوبەش بۆ هەماهەنگی لکە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراقی لە ناوجە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بکرێتەوە بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونە ئەنجامی کۆتایی ئەو دانووستانانە .
لەمبارەوە بابەکر زێباری ، ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت”ھێشتا دانوستان لە نێوان ھەرێم و بەغدا بۆ كردنەوەی ناوەندی ھەماھەنگیی ھاوبەش بەردەوامن، بەڵام تا ئێستا كۆتایی بە پرسەكە نەھاتووە و نەگەیشتوونەتە ھیچ ئەنجامێكی كۆتایی هەرچەند “وەك دەستپێك رێككەوتن بۆ ھەندێ ناوچە كراوە كە خاڵی ھاوبەش و ناوەندی ھەماھەنگی تێدا بكرێتەوە، چەند خاڵێكیش دیاری كراون
زێباری وەک ئاماژە بە خاڵێکی جەوهەری لە سەر ناکۆکییەکانی نیوان بەغدا و هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات : عێراق داوای كردووە بنكەی ھەماھەنگییەكە لە چیمەن یان پردێ بێت بەڵام “ئێمە لەگەڵ ئەوەداین خاڵە ھاوبەشەكە لە سەربازگەی كەیوەنی نزیك كەركووك بێت، نەك شوێنی دیكە، ئەوەش خاڵی ناكۆكی نێوان ئێمە و بەغدایە، چونكە ئەوان بۆ كەیوەن رازی نەبوون تا ئێستا ، هۆکارەکەشی ئامانجێکی نهێنییە و ئێمەش نامانەوێت ویستی ئەوان سەر بگرێت “.