هەشتاو هەشت كەس خنكان

 

ڕووباری نیل لە خەرتومی پایتەختی سوودان بۆ 17.48 مەتر بەرزبۆوە، بەو بۆنەیە تۆماری 17.26 مەتری کە لە ساڵی 1946 دا دیاری کراوە، شکا

 

زۆربەی ناوچەکانی سودان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لافاوێکی گەورەیان بەخۆیەوە بینی، ئەوەش زیانە ماددی و مرۆییەکانی ئەو شەپۆلی لافاوەی ئێستا لە کۆتایی مانگی تەموزەوە دەستیپێکرد

 

بەپێی ئامارەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی بەرگریی شارستانی ، 88 کەس کوژراون و نزیکەی 19 هەزار خانوو بەتەواوی ڕووخاون و تەواوی گوندەکانی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی خەرتوم لافاویان تێكەوت

Back to top button