٥٤٠ تووشبووی نوێ و ١٧ حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوی ژمارە ( ١٨٦ ) خۆیدا کە تایبەتە با ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، ئاشکرای دەکات لەو ماوەدا ٥٤٠ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و١٧ کەسیش بەو پەتایە گیانیان لە دەست داوە .
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ، وردەکاری سەبارەت بە شوێنی تووشبووان و مردنەکان ئاماژەیان پێکراوە
دەقی ڕاگەیاندراوەکە
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19
ژمارە (١٨٦)
١. کەرەنتین: (هیچ هاوڵاتیەکی نوێ کەرەنتین نەکراوە)
٤١ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٣ شوێنی جیاواز لە پارێزگای دهۆك ماونەتەوە.
٢. پشکنین: (٥٠٧١ پشکنینی نوێ)
(١٣٣٣ هەولێر)، (٦٦٧ سلێمانی، ١٣٩ گەرمیان)، (٢٩٠٢ دهۆك)، (٣٠ هەڵەبجە)
٣. تووشبوو: (٥٤٠ تووشبووی نوێ)
(١٣٨ هەولێر)
(١١٥ سلێمانی، ٣٢ گەرمیان)
(٢٤١ دهۆك)
(١٤ هەڵەبجە)
٤. چاکبوون: (٢٩٣ چاکبوون)
(٢١٧ هەولێر)
(١٨ سلێمانی، ٤٢ گەرمیان)
(١٦ هەڵەبجە)
٥. مردن: (١٧ مردن)
(١٤ هەولێر)
(١ سلێمانی)
(٢ دهۆك)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٣٠ دەرچوو)
پشکنین ٣٠٨٦٣٩ (١٢٣٨٩٧ هەولێر، ٨٧٠٦٢ سلێمانی، ٩٤٨٣٨ دهۆك، ٢٨٤٢ هەڵەبجە)
تووشبوون ٢٨١٦١ (١١٦٣١ هەولێر، ١١٧٧١ سلێمانی، ٣٨٩٤ دهۆك، ٨٦٥ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٧٦٧٩ (٧٤٢٥ هەولێر، ٨٠١٩ سلێمانی، ١٤٤٥ دهۆك، ٧٩٠ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٩٤٣٣ (٣٨٠٧ هەولێر، ٣١٦٥ سلێمانی، ٢٤٠٣ دهۆك، ٥٨ هەڵەبجە)
مردن ١٠٤٩ (٣٩٩ هەولێر، ٥٨٧ سلێمانی، ٤٦ دهۆك ، ١٧ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٣٠ی ئاب ٢٠٢٠