شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان  پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن

 

مەولەوی جەبار سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان  لە لێداونێکدا بۆ راگەیاندنەکان ، ئاماژە بە کرانەوەی  دەرگای شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات بە رووی گەشتیاراندا .

 

مەولەوی جەبار هاوکات ئاشکرای دەکات ، کرانەوەی شوێنە گەشتیارییەکان بە ڕینمایی و مەرجەکانی تەندروستی کراونەتەوەو کاریگەری زۆر باشیشیان لە سەر جوڵەی ئابووری کاسبکارانی هەرێمی کوردستان هەبووە .

 

سەبارەت بە جێبەجێکردنی ڕینماییەکانی تەندروستی جەبار سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان گوتی ھەموو رێنماییە تەندروستییەكان لە دەستەی گەشتوگوزار دەرچوون و بەسەر شوێنە گەشتیارییەكان دابەش كراون، بە تایبەت بۆ خاوەنی ھوتێل و موتێل و كەپرەكان و چێشتخانە و ھەموو خاوەنی شوێنە گەشتیارییەكان بە مەبەستی خۆپارێزی و جێبەجێكردنی رێنماییەكان، ھەر شوێنێكیش پابەندی رێنماییەكان نەبێت، ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە

 

هاوکات مەولەوی جەبار باس لە چەندین پرۆژەی گەشتیاری نوێ لە هەرێمی کوردستان دەکات و ڕایدەگەیەنێت بەم زووانە پرۆژەکان دەکەونەوە کار لە دوای وەساتن بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە .

Back to top button